کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوانی شیركه‌تی فه‌ردا مۆتۆرز له‌ تاران

ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوانی شیركه‌تی فه‌ردا مۆتۆرز له‌ تاران 1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ماڵدزراوانی شیركه‌تیفه‌ردا مۆتۆرزدژ به‌ به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسان و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خه‌ڵكی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی وه‌زاره‌تیسمتله‌ شاری تاران، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی چه‌ند مانگ به‌ سه‌ر پێدانی پاره‌ی ئۆتۆمبیله‌كان به‌ ئه‌و شیركه‌ته‌، نه‌ك ته‌ینا ئۆتۆمبیله‌كان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌ له‌ ناڕازیان كراوه‌. ماڵدزراوان له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان له‌ سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، ڕاده‌ست كرانی ئۆتۆمبیله‌كان و هه‌روه‌ها باش كردنی كوالیتی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌ بوون.