ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی نیوساد گوسته‌ری شاری دزفول، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی تجاری گوڵبارانی دزفول كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شیركه‌ته به‌ڵێنی قازانجی به خه‌ڵك داوه و پاش كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌ڵك، نه‌ك ته‌نیان قازانجه‌كانیان پێ نادات، به‌ڵكوو پاره‌كانی پشكدارانیش ناداته‌وه.به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری به‌دواداچوونه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ سزادانی تاوانكاران بوون.