رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی كاسپیه‌ن له شاری تاران دژ به وه‌دینه‌هاتنی دواخوازییه‌كانیان و بایه‌خ نه‌دانی بانكی ناوه‌ندی ئێران به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه دژ به بایه‌خ نه‌دانی بانكی ناوه‌ندی ئێران و هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداره‌كان به كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌دواداچوونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئێران و هه‌روه‌ها دیوانی باڵای وڵات له سه‌ر ئه‌و سكاڵایه تۆماریان كردووه بوون. جێگای ئاماژه‌یه ماڵدزراوانی نڕازی جه‌هتیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا كاتی وه‌دیهاتنی دواخوازییه‌كانیان و سزا دانای تاوانكاران به‌رده‌وام ئه‌بن ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.