گه‌ندنشینانی لافاولێداروی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای وو بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
دانیشتووانی گونده‌كانی “چلگهرد” و “نیاكان“ی سه‌ربه شاری “كوهڕه‌نگ” له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای و پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت له زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و ڕووداوه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری و ڕێكخراوی مانگی سووری “كوهڕه‌نگ” كۆبوونه‌وه. گوندنشینان و عه‌شایه‌ری ناڕازی ده‌ڵێن: دار و نه‌داریان له لافاوه‌كه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نانه‌ت خێوه‌تێكیشان بۆ حه‌وانه‌وه پێ ناده‌ن.