ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، خاوه‌ن زمینهكانی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی مێهره‌گان له شاری قه‌زوێن له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی ساڵانێكه پاره‌یان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ستی خاوه‌ن ماڵه‌كان نه‌كردووه. پێشتر ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به‌ڵێنی دابوو كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دا یه‌ك ملیۆن خانوو بۆ خه‌ڵكی كه‌م داهات درووست بكات به‌ڵام، هیچ به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌ڵكوو چاره‌نووسی خاوه‌ن ماڵه‌كانی مه‌سكه‌نی میللیش به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.