ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی كوردی دانیشتووی لۆبنان، به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی چالاكی كورد له وڵاتی لۆبنان كه‌مپه‌ینێكیان له ژێرناوی “نێوی به‌سه‌ر زمانت مه‌هێنه” ده‌ستپێكردووه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا ئه‌مینی” و پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.