كه‌مئه‌ندامانی كرماشان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامانی ئه‌رده‌بیل، ئه‌هواز و ته‌فرێش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مئه‌ندامان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یاسای پشتیوانی له كه‌مئه‌ندامان، جێبه‌جێكرانی ماده‌ی ٢٧ی یاسای كه‌مئه‌ندامان، گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكی بودجه‌یان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و سه‌ره‌نجدان به كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و چینه هه‌ژاره‌ی كۆمه‌ڵگا بوون.