ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌شاوه‌رزان و باخدارانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له ئاست له ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان به‌هۆی سه‌رمابردوویی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی نوێنه‌ری پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم، ٩٠ له سه‌دی به‌رهه‌می باخه‌كانی ئه‌و ئوستانه به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه له‌ناو چووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌شاوه‌رزان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی جووتیاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت پێش هاتنی سه‌رما ده‌یتوانی باخداران ئاگادار بكاته‌وه و خۆی له ئاست باروودۆخی كه‌شاوه‌رزان به‌رپرسیار بزانێت. ناڕازیان له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.