کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ شاری مه‌روده‌شت

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ شاری مه‌روده‌شت 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی شاری مه‌روده‌شت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می نرخی ته‌ماته و قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان، جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان داخست.

به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت به‌ ئه‌نقه‌ست نرخی ته‌ماته‌ی له‌ بازاڕه‌كان كه‌م كردووه‌ له‌ حاڵێك دا نرخی دووشاوی ته‌ماته‌ به‌پێی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئێستا نه‌ ده‌وڵه‌ت و نه‌ جیهادی كه‌شاوه‌رزی وڵامده‌ره‌وی زیان و زه‌ره‌ری جووتیاران نین و كه‌شاوه‌رزان به‌ داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی مه‌روده‌شت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان دا.