ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان و جووتیارانی شیراز په‌یوه‌ست به مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان به مانگرتن و داخستنی جاده پاڵپشتیان له هاوپیشه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان كردووه. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی حه‌قاوه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جووتیارانی شیراز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م جیهادی كه‌شاوه‌رزی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و نه‌دانی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌ڵكردنی ماتۆڕی بیره‌كانیان نیشان داوه.