کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی یه‌زد له‌به‌رده‌م ئوستانداری

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی یه‌زد له‌به‌رده‌م ئوستانداری 1

كه‌شاوه‌رزانی ئوستانی یه‌زد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گوڵان له‌به‌رده‌م ئوستانداری دا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشان دا.

كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ حكوومه‌ت، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ڕژیم نیشان دا و خوازیاری دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون. جووتیاران ڕایانگه‌یاند: بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانی زۆری لێ داون و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.