کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی وه‌رزه‌نه‌ی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی وه‌رزه‌نه‌ی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی وه‌رزه‌نه‌ی ئیسفه‌هان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری ئازادی جووتیارانی به‌ندكراو بوون.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جووتیاری به‌شدار له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كراون. ڕۆژی شه‌ممه‌ كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ و ڕوو له‌ به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند: له‌ جیاتی سه‌ركوتی خه‌ڵك، داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.