به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی سۆمای برادۆست له پارێزگای ورمێ له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت به‌رنامه‌ی بڕینی كاره‌بای بۆ پارێزگای ورمێ بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی به‌رقه‌وه جێبه‌جێ ناكرێت و ڕۆژانه ٢ بۆ ٣ ساعه‌ت كاره‌بای ناوچه‌ی سۆمای برادۆست قه‌تع ده‌كرێت. نه‌بوونی كاره‌با زیانی زۆری له كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و ناوچه‌یه داوه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك نییه.