ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزان و باخدارانی ناوچه‌ی “كارێز”ی ورمێ له‌ئاست كه‌می نرخی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ورمێ، واسیته‌كان به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان به‌نرخێكی گونجاو ناكڕن و ئه‌و نرخه‌ی په‌رداختی ده‌كه‌ن قه‌ره‌بووی تێچووه‌كه‌مان بۆ ناكاته‌وه و زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وتووه. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باخدارانی ناوچه‌ی “كارێز”ی ورمێ به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان كه مه‌ترسی خرابوونی له‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێ ده‌ده‌ن.