ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی كوردستان له‌ئاست پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ته‌بسه‌ره‌ی ٢ی به‌ندی ١ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای دیاری كردنی نرخی گه‌نم، ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كراوه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دا پاره‌ی گه‌نمی كڕدراوی جووتیاران په‌رداخت بكات به‌ڵام، كه‌شاوه‌رزان له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ورمێ هێشتا پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه و بۆ وه‌رزی چاندنی پاییزه هیچ پاره‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان كردنی تێچووه‌كه‌ی نییه. به‌پێی ئاماره‌كان، پارێزگای كوردستان له دوای پارێزگاكانی خووزستان و فارس له ڕیزبه‌ندی سێهه‌م دا جێی گرتووه و زیارتر له ١٤٩ هه‌زار ملیارد تمه‌ن گه‌نم له جووتیارانی كوردستانی وه‌رگیراوه به‌ڵام ته‌نیا سێ هه‌زار ملیارد تمه‌نی به كه‌شاوه‌رزان په‌رداخت كراوه.
