کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی سنه‌ له‌ ئاست داخستنی سیلۆكانی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی سنه‌ له‌ ئاست داخستنی سیلۆكانی ئه‌و شاره‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزانی شاری سنه‌ له‌ ئاست داخرانی سیلۆكانی ئه‌و شاره‌ و له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی سنه‌ له‌ پشت پادگانی ئه‌رته‌ش‌ ئاگری گرتووه‌ و زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه‌. به‌ وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، به‌هۆی داخرانی سیلۆكانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ناچار بوون دوورینی گه‌نمه‌كانیان دوا بخه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ناو چووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات به‌شێك له‌ چیای ئاویه‌ر له‌ نزیك هۆتێلی لاله ئاگری گرتووه‌ و به‌ ئاگره‌كه‌ به هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی خۆبه‌خشه‌وه‌ كونتڕۆڵ كراوه‌.