ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی به‌لووچ له ناوچه‌ی “باهوكه‌لات”ی سه‌ر بە شارستانی ده‌شتیاری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا ڕێگه‌یان نه‌دا شیركه‌تی ماهانی سه‌ر به سپای پاسداران زه‌مینه كه‌شاوه‌رزیه‌كانیان داگیر بكات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسداران چوار هه‌زار هێكتار له زه‌مینه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی خه‌ڵكی به‌لووچیان له ناوچه‌ی “باهوكه‌لات” داگیر كردووه و به نیازن له ڕێگه‌ی سازكردنی كاناڵێكه‌وه ئاوی به‌ندئاوی گوندی “شیرگواز” بۆ زه‌مینه داگیركراوه‌كان بگوازێننه‌وه. شیركه‌تی ماهان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ته‌رحه‌یه و ده‌یه‌وێت دەستبەسەرداگرتنی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان له‌ده‌ست خۆی بگرێت و كه‌شاوه‌رزان ناچار به چۆڵكردنی ناوچه‌كه بكات.