ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزانی باشووری كرمان دژبه پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی چۆمی هه‌لیل ڕوود خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ساڵی ٩٣ی هه‌تاویه‌وه پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی چۆمی هه‌لیل ڕوود له به‌ندئاوی سهفاڕوودی شارستانی ڕابه‌ر بۆ شاری كرمان ده‌ستی پێ كردووه. به‌و مه‌به‌سته توونێلێكی ٣٨ كیلۆمتری ساز كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ٧٠٠ ملیۆن لیتر ئاو بۆ كرمان بگوازێته‌وه. به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی، گواستنه‌وه‌ی ئاوی هه‌لیل ڕوود ئه‌بێته هۆی وشك بوونی زه‌وی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كانی باشووری كرمان و تاڵاوی جازمووریانیش وشك ده‌كات به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به زیانه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ناده‌ن.