كه‌شاوه‌رزانی به‌رهه‌هێنه‌ری سێب زه‌مینی له ئوستانی گوڵستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان له به‌رده‌م ئوستانداری خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جووتیارانی ئوستانی گوڵستان له ئاست كه‌می نرخی سێب زه‌مینی ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕۆژ له‌دوای ڕۆژی نرخی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌و نرخه‌ی دیاری ده‌كرێت وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچوونی زه‌حمه‌ته‌كانیان نییه. به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، نرخی دیاریكراو بۆ هه‌ر كیلۆ سێب زه‌مینی ١٣ بۆ ١٤ هه‌زار تمه‌نه له حاڵێكدا له بازاڕه‌كان دا به چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و نرخه‌ی دیاری كراوه، ده‌یفرۆشن.