ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانی خاش بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیك به ٧٠ كرێكار به شێوه‌ی قه‌راردادی و ١٥٠ كرێكار به شێوه‌ی شیركه‌تی له‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی قه‌راردادی ماوه‌ی دوو مانگ و كرێكارانی شیركه‌تی ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا گوزه‌ران ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: جگه له نه‌دانی حه‌قده‌ست، خاونكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.