ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانی سنه دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شاره‌داری سنه ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكاران ده‌ڵێن: چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون و هیچ بایه‌خێكی به كێشه‌كانیان نه‌داوه.