ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری خاش بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاونكار ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستی پێ نه‌داون و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دهفتهرچهكانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه دروشم خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له ڕۆژمزدهوه بۆ قه‌راردادی بوون.