كۆمه‌ڵێك له كرێكاران، خانه‌نشینكراوان و یاساناسانی بواری ته‌ئمیین ئیجتیماعی له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ سه‌رۆككۆماری ڕژیمیان ناردووه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بانكی ڕیفاه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون.
پێنج هه‌زار واژۆكاری ئه‌و نامه ڕایانگه‌یاند: بانكی ڕیفاه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به سه‌رمایه و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان دامه‌زراوه و له‌لایه‌ن ته‌ئمیین ئیجتیماعیه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه. خاونی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بانكه كرێكاران و خانه‌نشینكراوانن و ڕاده‌ستكردنی به ده‌وڵه‌ت به بێ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا و مافی چینی كرێكار، پێشێلكردنی ئاشكرای یاساكانی په‌یوندیدار به دامه‌زراوه گشتییه‌كان و پشتیوانانی مافی كرێكارانه.