ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا ڕایانگه‌یاند: خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و مه‌زایای پێنج مانگی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌تی نه‌داوه و هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر باروودۆخی كارخانه به كرێكاران نادات. ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ئاستی وه‌به‌رهێنانی كارخانه دابه‌زیوه و شیركه‌ت له مایه‌پووچبوون نزیك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێك به داهاتووی كرێكاران و ئه‌و كارخانه ناده‌ن.