ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كرێكارانی گهیتهكانی بازڕه‌سی گۆمرۆكی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌روه‌ند به‌هۆی داخرانی گهیتهكان له‌كار بێكاركراون و ئێستا له‌ئاست ناڕوونی چاره‌نووسیان ناڕازین و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی باروودۆخی پیشه‌ییان ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، نزیكه‌ی ١٢٩ كرێكای شاغڵ له حه‌وت گه‌یتی بازره‌سی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌روه‌ند كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ناوچه ئازاده‌كانه‌وه دامه‌زراون، له‌م دوایانه‌دا به‌هۆی داخرانی گهیتهكان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێكاركراون و هیچ به‌رپرسێك وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه.
