ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز له شێركه‌تی پارسی جنووبی، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری گۆڕینی دۆخی كاركردنیان له گرێبه‌ستیه‌وه بۆ فه‌رمی بوون.
كرێكارانی گرێبه‌ستی “عه‌سه‌لوویه” ڕایانگه‌یاندووه، گه‌ڵاڵه‌ی ڕێكخستنی دامه‌زراندنی هه‌زاران كرێكار و نه‌مانی شێركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له هه‌ر بابه‌تێكی دیكه گرنگتره و ده‌بێ به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت. نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان له‌و شوێنانه خه‌ریكی كار بن، هیچ گۆڕانكاریه‌ك له شیركه‌تی پارسی جنووبی ناتوانێت ئه‌رێنی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌تانه مانگانه به‌شێكی زۆر له حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره بۆ ئه‌و كرێكارانه و خودی ئه‌و شیركه‌ته ده‌نێته‌وه.