كرێكارانی شاغڵ له گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، كاراكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێڵه‌كانی وه‌به‌رهێنان، پێدانی بیمه‌ی خانه‌نشینی، په‌رداختی ئیزافه‌كار و پاداش، وه‌لانانی باجی ساڵی ڕابردوو و دابینكردنی خۆراك له ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز بوون.