ڕۆژی شه‌ممه ١ی گه‌ڵاوێژ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی گرووپی میللی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكارییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم و ئوستانداری خووزستان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌دوای كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم، به‌ره‌و ئوستانداری ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی چه‌ند درووشمێك خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بوون.