كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له چه‌ند شاری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌ڵاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن ساڵانێكه له‌شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان كارده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا دۆخی پیشه‌ییان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، به‌شێك له په‌یمانكاره‌كان وه‌كوو عاده‌ت حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكه‌ن و ئه‌و پێشێلكارییه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، له‌حاڵێكدا ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران ئه‌بێ چاودێری به‌سه‌ر شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كاندا بكات.