کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی زه‌نجان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی زه‌نجان 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی زه‌نجان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاستی زه‌نجان ماوه‌ی دوو مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، دواخرانی دوو مانگ حه‌قده‌ستی ساڵی تازه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێشتا داخوازییه‌كانی ساڵی ڕابردوومان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.