به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه هه‌ناردراوه، كرێكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی و كه‌می ده‌رمان ناڕازین و خوازیاری دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.
به‌وته‌ی كرێكارێكی خه‌ڵكی كرماشان، نرخی ده‌رمان چه‌ند هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌شی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆرراكیش ناكات و بۆ كڕینی ده‌رمان ناچارین كه‌لووپه‌لی ماڵه‌كانمان بفڕۆشین. كرێكارێكی دیكه ده‌ڵێت: به‌شێكی زۆر له كرێكارانی فه‌سڵی هیچ جۆره بیمه‌یه‌كیان نییه و به‌هۆی گرانی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانه‌وه، ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بۆ مه‌لاكانی خۆیان بیمه‌ی زێڕین دابین ده‌كه‌ن كه هه‌موو جۆره خزموتگوزارییه‌كی پزیشكی و ددان پزیشكی له‌خۆ ده‌گرێت.