ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت دژ به پێنه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی، له به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه سنفییكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و په‌رداختی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوون كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه.