ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت به‌پێی ڕه‌واڵی ڕۆژانی ڕابردوو خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ساڵانی ڕابردوو له ژێر ناوی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.
