ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی گاما، په‌یمانكاری نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له به‌نده‌ری جاسك، له ئاست پێ نه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی گاما مایه‌پووچ بووه و ئێستا كرێكاران به‌هۆی ناكۆكی نێوان پشكدارانی نێوخۆیی و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بێبه‌ش كراون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات كه ئه‌گه‌ر مان بگرن یان كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن، له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.