ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.