ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، نزیك به ٦٠٠ كرێكاری په‌یمانی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی پارسی جنووبی له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت سكاڵایه‌كیان دژ به به‌رپرسانی شیركه‌تی نه‌وت تۆمار كردووه و تێدا خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.