ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له كۆگاكانی سووته‌مه‌نی پترۆشریمی به‌نده‌رئیمام، له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كرێكاری شاغڵ له كۆگاكانی سووته‌مه‌نی پترۆشیمی به‌نده‌رئیمام خوازیاری گوڕانی دۆخی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهین. به‌ڵام، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به خواسته‌كانیان ناده‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تازه‌ی شیركه‌ت دانووستانیان بووه و به‌ڵێنی دابوو كه گه‌لاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بۆ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بواته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و چی تر جیاوازی له نێوان ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕه‌سمی و په‌یمانی دا نه‌مێنێت به‌ڵام، هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی سه‌رده‌می خاوه‌نكاری پێشووشی په‌رداخت نه‌كردووه.