ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی جه‌م له عه‌سه‌لوویه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شاغڵ له پترۆشیمی جه‌م به ٣ بۆ ٧ ساڵ پێشینه‌ی كاریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.