ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له پڕۆژی ئاویاری شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون له شارستانی شووشته‌ر، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروونی شووشته‌ر خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش ١٥ ساڵ كاركردن، هێشتا دۆخی پیشه‌ییان یه‌كلایی نه‌كراوه و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.
