ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری یاسووج ١٧ بۆ ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ماوه‌ی چوار بۆ پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و وێڕای به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داخوازی و كێشه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی پێنه‌دانی حهقدستهكانیان تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.