كرێكارانی ناڕازی په‌یمانكاری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئێران، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه هاوكات له گه‌ڵ كار و زه‌حمه‌تێكی زۆر حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌م وه‌رئه‌گرن و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی ئیزافه‌كاری و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.