به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی په‌یمانكاری شاره‌داری دێهلۆڕان له پارێزگای ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و به‌شێك له‌و حه‌قده‌سته كه‌مه له‌گه‌ڵ جێژنانه و سه‌نه‌وات له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه په‌رداخت ناكرێت، هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان زۆر جار دوا ده‌خرێت و ده‌یان كێشه‌ی ده‌رمانی و بێهداشتی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز بووه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی كه‌می حه‌قده‌سته‌وه له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماف و مه‌زایان.
