ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری “ئیرانشه‌هر” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر كرێكاران بوون.
