ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری شاره‌داری چابه‌هار دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژییانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته به‌رپرسانی شاره‌داری وڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له سه‌ر كار یان ساز كردنی دۆسییه نه‌ده‌نه‌وه و خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاره‌داری له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.