ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووبی ئێران دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی په‌یمانكاری له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی ئیمكانانی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی وام و بۆنی كرێكاری، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕووژ پشوودان و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.