كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له شیركه‌تی موخابراتی ته‌ورێز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار، واژۆكردنی قه‌رارداد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون. به وته‌ی كرێكاران، خاونكار كرێكاران ناچار ده‌كات تاكوو هه‌زینه ده‌رمانیه‌كنیان له گیرفانی خۆیان بده‌ن و ئه‌و بابه‌ته گوشاری مه‌عیشه‌تی خستووه‌ته سه‌ر شانیان.