ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌پارێزگای خوزستان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان پاش به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ئە‌و واحده ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به ۆهۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار،ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.