ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی پترۆشیمی “چواڕ” له پارێزگای ئیلام له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایان و داوا ده‌كه‌ن ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان ته‌زمین بكرێت، ئیزافه‌كاری و حه‌قی سه‌نه‌واتیان پێ بدرێت و گرێبه‌سته‌كانیان بۆ نوێ بكرێته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان داوه گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و له دۆخێكی ناڕوونی پیشه‌یی دان.