به‌یانی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهه‌شهر له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كرێكاری پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشههر كه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌دا دا كار ده‌كه‌ن، له ئاست جیاوازی له شێوازی په‌رداختی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ناڕازایه‌تیان ده‌ربڕیوه. به‌وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌ده‌ن لهحاڵكێدا به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه و كرێكاران له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.