ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركهتهوەحهقدهسته دواخراوه‌كانیان پێ نه‌دراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمنی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.
